On June 16, 2016, at the United Nations headquarters in Geneva, the UN Human Rights Council's Commission of Inquiry announced ISIS crimes as genocide against the Yazidis.
On June 16, 2016, at the United Nations headquarters in Geneva, the UN Human Rights Council's Commission of Inquiry announced ISIS crimes as genocide against the Yazidis. The report stated that ISIS has committed crimes against humanity, war crimes, and genocide against women, children, and men. These crimes, starting from the time of the occupation of Sinjar, include murder, slavery, sexual assault, trafficking of women and girls, torture, inhumane treatment, and forced migration. These actions have had significant physical and psychological impacts on this ethnic and religious group.
لە ۱٦/٦/۲٠۱٦لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان – ژنێف – لێژنەی لێکۆلینەوەی سەر بەکۆمسیونی مافی مرۆڤی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزیدیەکان جینۆسایدە، لە راپۆرتەکەدا ( بۆ بینینی ڕاپۆرتەکە لێرە کلیک بکە) ئاماژە بەوە کراوە کە داعش ئامانجی کۆمەڵکوژی و لە ناو بردنی ئەوگروپە نەتەوەیی و ئاینیە چوارسەدهەزار کەسیە بووە، هەتا ئێستاش ژمارەیەکی زۆری لێکوشتون، لە راپۆرتەکەدا هاتووە داعش لە بەرامبەر ژنان و منداڵان و پیاوان هەرسێ تاوانی دژە مرۆڤایەتی و جەنگ و جینۆسایدی ئەنجامداوە و لە رۆژی داگیرکردنی شنگالەوە هەتا ئێستا تاوانەکان بەردەوامن .. لە بەشیکی تری راپۆرتەکەدا هاتووە داعش بە توندی لە هەوڵی لەناو بردنی ئێزیدییەکاندایە، هەر لە کوشتار و بە بەندەکردنەوە هەتا بە دەستدرێژی سێکسی و فروشتنی ژنان و کچان دەگات، ئازار وئەشکنجە ورەفتاری نامرۆڤانە و بە سوک تەماشاکردنیان، لەگەڵ کۆچی زۆرەملێ لە دژیان بەردەوامە .. ئەم کردەوانەش دەرهاوێشتە و کاریگەری زۆری جەستەیی ودەروونی لەسەر ئەوگروپە نەتەوەیی و ئایینیە بەجێهێشتووە.