یەكێك لە باشترین رێگاكان بۆ ناساندنی جێنۆساید بە دنیای دەرەوە لە هەمانكات سەرچاوی باوەر پێكراو بۆ لێكۆلینەوە و دیراسات لە جینۆسایدی گەلەكەمان و ئەرشیڤێك بۆ نەوەی داهاتوو،
یەكێك لە باشترین رێگاكان بۆ ناساندنی جێنۆساید بە دنیای دەرەوە لە هەمانكات سەرچاوی باوەر پێكراو بۆ لێكۆلینەوە و دیراسات لە جینۆسایدی گەلەكەمان و ئەرشیڤێك بۆ نەوەی داهاتوو، دێكۆمنێت و بەڵگەنامەكانی (بینراو ،بیستراو، خوێنراو)ن، لەدوای بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە هەفتەنامەی میدیا ژمارە (293) لە 12-6-2007 وپەیوەندی كردنی كەس وكاری قوربانیان بۆ وەرگرتنی نوسخەیەك لەو بەڵگەنامەی كە ناوی كەسوكاریانی تیدایە، بریارمدا بۆ ئاگادار بوون و پاراستنی ئەم مێژووە هەر جارێ یەك یان چەند بەڵگەنامەیەك بخەمەروو ودواتر لە كتێبێكی بەڵگەنامەیی و دێكۆمینتیدا بڵاوی بكەمەوە.
کتێبی لە زمانی بەڵگەنامەکان لە سێ بەش پێک هاتووە. بەشی یەكەم بەڵگەنامەكانی قوربانیانی لە سێدارەدراو و گوللە بارانكراوەكانی ساڵانی نیوان( 1985 تاكو 1991)ە كە لە گۆرستانی مەعمەل قیری هەولێر بێ ناو نیشان نێژراون و وەرگێرانی بەڵگەكان وەك ئەوەی لە بەڵگەنامەكاندا هاتوو لەخۆ دەگرێت و هەر بەلگەیەكیش لە بەرامبەری دانراوە، بەشی دووەم باسی بەڵگەنامەكانی قوربانیانی شاڵاوەكانی ئەنفال و جینۆساید كردنی گەلی كوردستان لە ساڵی 1988لە بەندیخانەی قەڵای نوگرەسلمانی دەكات ،كە یەكێك لە كۆنترین و سامناكترین بەندیخانەكانی عێراقە، هەر لەم بەشە كۆمەلێك چاوپێكەتنانم تێكەڵكیش كردوە كە لەگەڵ شایدعەیان و شایدحاڵەكانی گەراوە لە سەفەری مەرگ ئەنجامم داوە. لە كۆتایی بەشەكە بەڵگەنامەكان دانراوە. بەڵام لەبەر ئەوەی هەموو بەڵگەنامەكان ئاستی بەرزیان نیە بۆ چاپ كردن، بەشێك لە بەڵگەنامەكان دانراون ئەوانی تر هەموویان لە لامان پارێزراون، لە بەشی سێیەم باس لە كیمیابارانی دۆلی شیخ وەسانان و بالیسان لە ساڵی 1987 بە پێی بەڵگەنامەكانی رژێمی بەعسی رووخاو دەكەین و ناوی قوربانیانی و بریندارەكان بە خشتە بڵاو كراوەتەوە و لە كۆتایش بەڵگەنامەكان دانراون .