0 Loading ...

JUSTICE JUSTICE




کارێکی ژهراوی- ئەمریکا و عێراق گازبارانی هەڵەبجە

کارێکی ژهراوی- ئەمریکا و عێراق گازبارانی هەڵەبجە

یوست ڕ. هیڵتەرمان - وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە : محەمەد حەمەساڵح تۆفیق -٢٠٠٨ - کوردی

Download Link

یوست ڕ. هیڵتەرمان توێژەرو ئاگادارێکی ئەزموونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لەکاتێکدا کە خەریکی شیکاریی ئەم پەرتووکە بوو، وەک بەڕێوەبەری بەشی چەکداریی هیومان ڕایتس وۆچ کاری دەکرد، ئێستاش جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقایە لە گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا. :یوست .ر. هیلتەرمان دەڵێت بە ڕێزەوە ئەم پەرتووکە دەبەخشمە ف، ع، ڕ، ت، و، ی کە دەربازبووی کوشتاری ئەنفالن و ئەوانەش کە ڕزگاریان نەبوو. هەروەها دەیبەخشمە هەموو قوربانیانی جەنگی کیمیایی ئێراق لە هەڵەبجە و بەرەکانی جەنگ و شوێنەکانی تر. داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.

Part of this book

کارێکی ژهراوی- ئەمریکا و عێراق گازبارانی هەڵەبجە

لە مارتی 1988داو لە دەمی جەنگی ئێران ئێراقدا، لە هێرشێکی کیمیاییدا بۆ سەر هەڵەبجە، کە شارۆچکەیەکی دوورەدەستی باشووری کوردستانە، هەزاران کەس کوژران. لە گەرماوگەرمی ئەو ترس و تۆقین و شڵەژانەی بەدوایدا هات و کە وا بکات ئەم هێرش و پەلامارەی ئەنجامداوە، هەرلایە ئەوی تری تاوانبار دەکرد لە بەردەوامبوونی کوشتاری جەنگدا، بەڵام هەرکە تەمومژەکە ڕەوییەوە، بەرپرسیارییەتیی ڕژێمەکەی سەددام حسێن ئاشکرابوو، لەگەڵ پشتیوانیی بێدەنگی هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکاندا بۆ ئێراق. ئەم پەرتووکە، کە لەلایەن چاودێڕێکی بەئەزموونی مافەکانی مرۆڤەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا بە ئەنجام گەیشتووە، چیرۆکی گازبارانی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە چۆن ئێراق توانیوێتی پیسترین چەکی کیمیایی پەرەپێبدات و سەربازەکانی ئێران و گوندە کوردەکانی پێبکاتە ئامانج و ئەمەریکاش چاوپۆشیی لێبکات. ئەمڕۆش لە کاتێکدا کە ئێراق لەبەریەک هەڵدەوەشێت و تادێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر نوقمی پشێوی دەبێت، ئەو سیاسەتانە سەرلەنوآ بەرۆکی ئەمەریکاو ڕۆژاوا دەگرنەوە.
 

Read More

LET’S Find Out
In Our Library

Back To Library
Drag View Close play
0%