کارێکی ژهراوی- ئەمریکا و عێراق گازبارانی هەڵەبجە
یوست ڕ. هیڵتەرمانیوست ڕ. هیڵتەرمان – وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە : محەمەد حەمەساڵح تۆفیق -٢٠٠٨ – کوردی
لە مارتی 1988داو لە دەمی جەنگی ئێران ئێراقدا، لە هێرشێکی کیمیاییدا بۆ سەر هەڵەبجە، کە شارۆچکەیەکی دوورەدەستی باشووری کوردستانە، هەزاران کەس کوژران. لە گەرماوگەرمی ئەو ترس و تۆقین و شڵەژانەی بەدوایدا هات و کە وا بکات ئەم هێرش و پەلامارەی ئەنجامداوە، هەرلایە ئەوی تری تاوانبار دەکرد لە بەردەوامبوونی کوشتاری جەنگدا، بەڵام هەرکە تەمومژەکە ڕەوییەوە، بەرپرسیارییەتیی ڕژێمەکەی سەددام حسێن ئاشکرابوو، لەگەڵ پشتیوانیی بێدەنگی هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکاندا بۆ ئێراق. ئەم پەرتووکە، کە لەلایەن چاودێڕێکی بەئەزموونی مافەکانی مرۆڤەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا بە ئەنجام گەیشتووە، چیرۆکی گازبارانی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە چۆن ئێراق توانیوێتی پیسترین چەکی کیمیایی پەرەپێبدات و سەربازەکانی ئێران و گوندە کوردەکانی پێبکاتە ئامانج و ئەمەریکاش چاوپۆشیی لێبکات. ئەمڕۆش لە کاتێکدا کە ئێراق لەبەریەک هەڵدەوەشێت و تادێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر نوقمی پشێوی دەبێت، ئەو سیاسەتانە سەرلەنوآ بەرۆکی ئەمەریکاو ڕۆژاوا دەگرنەوە.
