شاڵاوەكانی ئەنفال و كاریگەری لەسەرباری ئابووری ودەرونی و كۆمەڵایەتی ئافرەتی بە جێماوەی ئەنفال

عەدالەت عومەر

عەدالەت عومەر- کوردی- ٢٠٠٨

ئەوە پۆختەی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیرە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال و کاریگەرییە ئابوری و کۆمەڵایەتی و دەرونییەکانیان لەسەر ڕزگاربووان، لەوانەش ئەو ژنانەی کە بارگرانی قورسی لێکەوتەکانی جینۆسایدیان لە ئەستۆ گرتووە. ئەم توێژینەوەیە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کۆنگرەی جیهانی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە هەولێر / عێراق بە فەرمی پێشکەش کرا.

كارەساتی ئەنفال وێرای ئەو هەموو تاوانانەی دەرهەق بە نەتەوەی كورد ئەنجامدرا زیاتر برینی كوردانی قوڵتر كردو ئاسەوارێكی نێگەتیڤانەشی لەسەر روخساری كۆمەڵگەی كوردەواری جێهێشت و هەروەها كاریگەرییەكی گەورەو بە هێزیشی لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستاندا نواند كە خێزان بە پلەی یەكەم دێت. چونكە خێزان بەردی بناغەی كۆمەڵگەیە و كۆمەڵیش لە رێگەی خێزانەوە دەتوانێت زۆر لە ئەرك و مافەكانی جێبەجێ‌ بكات و بەسەریاندا زاڵ بێت، هەروەها خێزان بناغەو بنەرەتی دروست بوونی هەموو نەتەوەیەكە كە بەچەند قۆناغێك تێدەپەرێ‌ و بەسەری دادێ تاكو نەتەوەكە دروست دەبێت ،دیارە ئافرەتیش وەكو توێژێكی سەرەكی كۆمەڵ و رەگەزێكی كاریگەر تیایدا بەشی هەرە زۆری ئەو زەرەرو زیانانەی بەركەوت و بوە قۆچی قوربانی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەد ناوە،  لەو چاوپێكەوتننانەی كە لەگەڵ شایەت عەیانەكانی گەراوە لە ئەنفال ئەنجامم داوەن دەتوانین بڵین كە پاش گرتن و كۆكردنەوەی خەڵكەكە ، ژن و پیاو لە یەكتر جیاكراونەتەوە ئینجا پیاوەكان پاش ئازارو ئەشكنجەیەكی زۆر بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە، بەهەمان شێوە ئافرەت و منداڵە كانیان.

 

عێراق وڵاتی گۆرە بەکۆمەڵەکان/ العراق

عارف قوربانی، سالار مەحمود، لەتیف فاتیح فەرەج، محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق، عەلی مەحمود محەمەد، د. محەمەد ئیحسان، هێمن حەسیب، هابیل حاجی ئەحمەد

گۆڤاری تۆپزاوە، ژمارە (6 ـ

خاونی ئیمتیاز عەلی محمود-سەرنوسەر هێمن حەسیب

محاكمة الأنفال والمحكمة العراقية العليا

المركز الدولي للعدالة الانتقالية

لیستی ناوی تۆمەتبارانی ئەنفال لە

دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق