ئەرشیفی نەتەوەیی یادەوەری گەلان و کۆمەڵگاکان پێکدەهێنێت و ناسنامەیان لە قاڵب دەدات وبەردی بناغەی پاشەکەوتی زانیارییە. ئەرشیف بە پێشکەشکردنی بەڵگەی کرداری، پشتگیری لە ئیدارەدان دەکەن و بنەمای مافی تاک و ڕێکخراو و دەوڵەتەکانن.
بە گەرەنتیکردنی مافی هاووڵاتیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری فەرمی و زانینی مێژووی خۆیان، ئەرشیفەکان بنەمای ناسنامەی گەلان، دیموکراسی، لێپرسینەوە و حوکمڕانی باش.
بە داننان بەم بەها بنەڕەتیانەی ئەرشیف، وێب سایتی ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی گەلی کوردستان (KGNA) تایبەتە بە پێشخستنی بەڕێوەبردن و بەکارهێنانی کارا و کاریگەر تۆمار و ئەرشیف و داتاکان بە هەموو فۆرماتێک و پاراستنی وەک میراتی بەڵگەی نامرۆڤایەتی دژ بە گەلی کوردستان، لە ڕێگەی هاوکاری بە هاوبەشیکردنی ئەزموونی پیشەیی، لێکۆڵینەوە و بیرۆکەکان لەسەر بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ئەرشیف و دامەزراوە ئەرشیفییەکان.
هەر بۆیە وەک دەستپێک کار لەسەر ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی ساڵانی ١٩٦٨-٢٠٠٣ لەچوارچێوەی پرۆگرامی ئەرشیفی نەتەوەیی (NATIONAL ARCHIVES) بەشێوەی رێکخراو و زانستی دەکەین.
بەمەبەستی هەڵگرتن و پاراستن بۆ لەبیر نەچوونەوەی مێژووی تاوانەكان كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە ، بۆ نەوەی داهاتوو و وەرگرتنی ئەزموون بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلێک کە بەدرێژای مێژوو و بە گشتی لە سەر خاكی خۆیان لە لایەن رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی دەوڵەتی عیراق هەر لەسەردەمی پاشایەتی تا دەگاتە کۆماری بەبەردەوامی و نەپچڕاوەیی بە شێوەی سیستماتیک بەتایبەتی لە سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جینۆساید لەدژیان ئەنجامدراوە و دووچاری داگیرکاری و سرینەوەی فیزیکی و شۆناس بۆتەوە و بەردەوام هەرەشەی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی و جینۆسایدی لەسەرە گرنگە، بۆیە ئەرشیف کردنی بەڵگەنامەکان لەسەر ئێستانداردی نێودەوڵەتی تێروانینێکی تەواومان بۆ ئایندە بەرهەم دەهێنێت و دەبیتە سەرچاوەی زانیاری بۆ دەزگایەكی ستراتیژی لێكۆڵینەوەو دیراسات، لە هەمانكات بۆناساندنی جینۆسایدی گەلی كوردستان بۆ رای گشتی جیهانی زانیاری لەمەڕ ئەم تاوانانە كۆبكاتەوەو بەدیكۆمێنتیان بكات.
ئەرشیف کردن ناسنامەی گەلانە و رۆڵی بیرەوەری مێژووی وڵاتانە و یەکێکە لە مەرجەکانی دادپەروەری راگوزەری هەر بۆیەش پاراستنی ئەو دێکۆمێنت و بەڵگەنامانە بیرەوەری هەتاهەتایی و جیهانی دەستەبەر دەکات و دیوە شاراوەکانی ئاشکرا دەکات بە شێوەی خوارەوە:
• ئەرشیفی نەتەوەیی جەوهەری نیشتمان سازییە و بەردی بناغەیە.
• بۆ نووسینەوەی مێژوو و لێکۆلینەوە وشیکردنەوە و بەدەرخستنی رووداو مێژووییەکان لە نەوەیەک بۆ نەوەیەکیتر.
• پردێکی پەیوەندی رابردوو بە ئێستا و داهاتوو تاکو دوچاری لەبیر چوون و هەڵەی مێژوویی نەبێن.
• یەکێک لە پێداویستیەکانە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوان.
• بۆ بریاردانی دادپەروەرانە و بێ لایەن هیچ شتێک هێندەی بەڵگەنامەکان سودی نیە و نابێت.
ئەوەی لێرەدا کاری لەسەر دەکەین ئەزموونی بەدەست هاتووی ٢٥ ساڵی کارو چالاکی و لێکۆلینەوەکانمە لەبواری جینۆساید بە شێوەی لێکۆلینەوەی (پراکتیکی و تیوری) و سەردانی مەیدانی بۆ وڵاتانی خاوەن ئەزموون لەم بارەوە بۆ نمونە، مۆنۆمێنت و موزەخانەی هۆلۆکۆست و کتێبخانەی کۆنگرەی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، موزە خانە و سەنتەری ئەرشیفی هۆلۆکۆست لە بینایەئ وانزی کۆنفرانس لە ئەڵمانیای فێدراڵ، مۆنۆمێنتی یادەوەری و سەنتەری نێودەوڵەتی بێسەروشوێنکراوان و ئەنستیتوی دیراساتی جینۆساید لە بۆسنێ هرزوگوین.
هەروەها سەردانی مەیدانی زۆربەی ناوچەی جینۆسایدکراو و ئەنفالکراو و کیمیابارانکراوەکانی کوردستان و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی نوسراو و بینراو و بیستراو سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو و بە ئەرشیف کردنیان بەشێوەی الکترونی وهەروەها کۆکردنەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو قوربانیانەی لە سەفەری مەرگ گەرانەوە و کەسوکاریان و بەشداری کردنم لە دەیان کۆنفرانس و کۆنگرەی نێودەوڵەتی جینۆساید بەمەبەستی ئەرشیف کردن و دروست کردنی داتابەیسێكی ناوەندی كەسانی بێسەروشوێنكراو لە داهاتوو بەم مەبەستانەی خوارەوە:
• فراوانكردنی پانتای تێگەیشتن لە بواری دۆسێی جینۆساید و كەسانی بێسەروشوێنكراو لە عێراق بەگشتی و لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی.
• تێگەیشتن لە ئەركی یاسایی نێودەوڵەتی لەسەر عێڕاق و پابەندکردنی بە قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی و پاراستن و هەڵدانەوەی گۆرەبەكۆمەڵەکان.
• دەستنیشانكردنی پێداویستیەكان بۆ پاراستنی داتا و كۆكردنەوەی دۆكیومێنت.
• بەردەست كردنی زانیاری تاكەكەسی.
• هاوتاكردنی گشت پۆلەكانی كەسانی بێسەروشوێنكراو لە تاوانەکانی جینۆساید و جەنگ و دژەمرۆڤایەتی.
عەدالەت عومەر
نوسەر و لێکۆلەری بواری جینۆساید
بریاری جینۆساید لە پەرلەمانی کوردستان – 2008
- كانونی دووهم 23, 2025
بریاری دادگای ئەنفال – بەشی یەکەم
- حوزهیران 24, 2024
بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش ژمارە (160)ی ساڵی 1987
- ئازار 28, 2024
مێژووی بینراوی جینۆساید
- شوبات 25, 2024
مێژووی نووسراو یان بەڵگەنامەکان
- شوبات 25, 2024
مێژووی زارەکی ڕزگاربووانی جینۆساید
- شوبات 24, 2024
مێژووی زارەکی جینۆسایدی ئەنفال لە قەڵای نۆگرە سەلمان- 1988
- تشرینی یهكهم 26, 2023
ئەرشیفی نەتەوەیی
- نیسان 14, 2008