پێناسەی دادپەروەری راگوزەری:
دادپەروەری راگوزەری بریتیە لە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری کە بۆ چارەسەرکردنی تاوانە بەکۆمەڵەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تاوانەکانی جەنگ لە قۆناغەکانی گواستنەوە لە شەڕ، دیکتاتۆریەت یان جینۆسایدەوە بۆ ئاشتی و دیموکراسی و سەروەری یاسا داڕێژراو و جێبەجێ دەکرێن.
ئەم قۆناغە راگوزەرییە لەوانەیە گواستنەوەی دەسەڵات لە دەسەڵاتێکی سەرکوتکەرەوە بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی، کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆ یان کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی لەخۆبگرێت.
ئامانجە سەرەکییەکانی دادپەروەری راگوزەری:
دۆزینەوەی ڕاستییەکان: بەدواداچوون و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بە تاوان و قوربانییەکان و تاوانباران.
لێپرسینەوە و دادگاییکردن: ئەنجامدانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ دادگاییکردنی تاوانباران.
قەرەبووکردنەوە: پێدانی قەرەبوو بە ڕزگاربووان و قوربانییەکان.
چاکسازی دامەزراوەیی: ئاوەدانکردنەوەی دامەزراوە دەوڵەتی و ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانەکان.
ئاشتەوایی و ئاوەدانکردنەوە: دروستکردنی کەشێکی ئاشتەوایی و بنیاتنانەوەی کۆمەڵایەتی و دەروونی کۆمەڵگا.
نموونەی گرنگی دادپەروەری راگوزەری لە مێژوودا:
دادگاییەکانی نورنبێرگ دوای جەنگی جیهانی دووەم.
کۆمیسیۆنی ڕاستی و ئاشتەوایی ئەفریقای باشوور دوای ئاپارتاید.
دادگا نێودەوڵەتییەکانی یوگۆسلاڤیا و ڕواندا.
ژوورە نائاساییەکان لە دادگاکانی کەمبۆدیا بۆ تاوانەکانی خمیرە سوورەکان.
دادپەروەری راگوزەری
- نیسان 11, 2025
ساڵیادی رووخانی ڕژێمی بەعس 9-4-2003
- نیسان 10, 2024
بریارنامەی 598
- ئاب 18, 2023