لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی کوردستان کە لە ئەنجامی زیاتر لە ٢٦ ساڵ لێکۆڵینەوە و بەڵگەنامەیە لەسەر جینۆساید و تاوانە ڕێکخراوەکانی دژی گەلی کورد، ئەم هێڵە، وەک بەشێکی بنەڕەتی لە گێڕانەوەی مێژوویی ماڵپەڕەکە، بەڵگەنامە و شیکاری ١٠٠ ساڵەی سەرکوتکردنی سیستماتیکی لە عێراق، بە سودوەرگرتن لە بەڵگەنامە فەرمییەکان، شایەتحاڵی زارەکی، و بەڵگەنامە یاساییە نێودەوڵەتییەکان.
لە ساڵی 1920 تا 2003 حکومەتی عێراق لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان و بەتایبەت لە سەردەمی حزبی بەعسدا چەندین تاوانی قورسی ئەنجامدا، لەوانە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ، دژی گەلی کورد و کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکە. ئەم کارانە بریتی بوون لە دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ، پاکتاوی نەتەوەیی، بۆردومانی کیمیایی، ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی خەڵکی مەدەنی و وێرانکردنی گوندەکان و ناوەندە گرنگەکان.
هێڵى کات نەک هەر نەخشەیەکی مێژوویی ئەم تاوانانە دابین دەکات، بەڵکو وەک بەڵگەنامەیەکی زیندوو لە خزمەت دادپەروەری راگوزەری و مافی یادکردنەوە و هۆشیاری گشتیدا کاردەکات.
لە ماڵپەڕی KGNA ئەم ساڵ ژمێر بە چوار زمانی (کوردی، فارسی، ئینگلیزی، عەرەبی) لەگەڵ سەرچاوە و وێنە و بەڵگەنامەی ئەسڵی پێشکەش دەکرێت، بۆ ئەوەی توێژەران و پارێزەران و بنەماڵەی قوربانییەکان و نەوەکانی داهاتوو بتوانن تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ڕەگ و ڕیشەی ئەو تاوانانە بەدەست بهێنن.
ئامانجی سەرەکی هێڵی کات تەنیا تۆمارکردنی مێژووی تاوانەکانی دژ بە کورد و کەمینەکان نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڵگەنامەکردنی 100 ساڵ توندوتیژی و هەڵاواردن و وێرانکردنی پێکهاتەیی لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوەیە؛ توندوتیژییەک کە ناوەندی ئینکاری بوونی نەتەوەیی کورد و هەڕەشەی بەردەوام بۆ سەر فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی وڵات بووە.
ئەم پڕۆژەیە، لە ڕوانگەی یاسایی و مێژووییەوە، هەوڵێکە بۆ دووبارە لێکدانەوەی ڕاستییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی لەبیرچونەوەی بەکۆمەڵ و دابینکردنی بنەمایەک بۆ داکۆکیکردنی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لەسەر ڕێگای دادپەروەری ئینتقالی و بنیاتنانەوەی یادەوەری بەکۆمەڵ.
تاوانەكانی رژێمی بەعس لە چوارچێوەی ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی کوردستان
1968 - 2003
کیمیابارانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی شەری عێراق- ئێران
1987 - 1988


1988,3,17 * 1988,3,24 * 1988,4,2




تاوانەکانی سەردەمی پاشایەتی دژ بە گەلی کوردستان
1920 - 1958







تاوانەکانی سەردەمی کۆماری یەکەم و دووەم دەر هەق بە گەلی کوردستان
1958 - 1968


