جینۆسایدی قەزای سهید صادق – 1988
رووخاندنی شار و راگواستنی زۆرەمللێ خەڵکی قەزای سهید صادق – ١٩٨٨
قەزای سەید صادق لە ړووی جوگرافییەوه دەکەویته روژئاوای پاریزگای سلیمانی ،لە رووی ئیداریی سەر بە پارێزگای سلیمانیە، قەزای سەید سادق لە باکوورەوە لەگەڵ قەزای پێنجوێن و قەزای شارباژێڕ، لە باشوورەوە قەزای شارەزوور، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای ھەڵەبجە و لە ڕۆژئاوا لەگەڵ قەزای سلێمانی هاوسنورە.
لە مێژووی قەزای سەید سادق و دەڤەرەکەی ناوچەیەکی شۆڕشگێڕ و جێگایەکی گرنگ بووە بۆ خەباتگێڕانی کورد لە ھەموو سەردەمەکاندا قوربانی زۆری داوە لە ڕۆژی ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣دا دەوڵەتی عێراق و رژێمەکەی ڕەشەکوژییەکی لە ناو شارەکەدا ئەنجامدا و چەند کەسێکی شەھید کرد و ھەندێکیش برینداربوون بریندارەکان و نزیکەی ٧٥ پیاوی شارەکەیان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ حامیەی سلێمانی و ماوەیەکی زۆر زیندانی کران.
لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا خەڵکی سەید سادق دوو جار ڕاپەڕینی جەماوەرییان بەرپا کردووە، یەکەمیان لە ١٩٨٢/٥/٣ دووەمیش لە ١٩٨٧/٥/١٣ کە یادی ئەو شەھیدانە کرایەوەو دووبارە خەڵک دژ بەدامودەزگاکانی رژێمی بەعس راپەرین و بەھۆیەشەوە زیاتر لە ٥٠ ھاوڵاتی شەھیدکران.
ساڵی ١٩٨٧ لەکاتی خۆپیشاندانەکانی هەڵەبجەو خورماڵ و سەید صادق چەند هاوڵاتیەکی خورماڵ و گوندەکانی دەورو بەری لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی ڕژێمی بەعسەوە دەگیرێن و دواتر بە شێوەیەکی دڕندانە گوللە باران دەکرێن و لە دەوروپشتی سەربازگەیەکی نزیک سەید صادق ژێر خاک دەکرێن. لە ١٣ / ٥ / ١٩٩٥ ـ جوتیارێک لەکاتی کارکردندا ڕوفاتەکان لە گۆرێکی بەکۆمەڵ دەدۆزێتەوەو دواتر لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا جارێکی تر لە گۆڕستانی خورماڵ بە خاک دەسپێردرێنەوە.
لە کۆتایی مانگی ئازاری ١٩٨٨دا ڕژێمی بەعس ئەم شارەی خاپوور کرد و تەواوی خانووەکانی ڕووخاند و خۆڵ و دارو پەردووی بەشێک لە شارەکەشی گواستەوە بۆ بەرامبەر گوندی کانی سپیکەی پەرخ کە تا ئێستاش شوێنەوارەکەی ماوە. جگە له وێرانکردن و خاپورکردنی شارەکه و دەربەدەر کردنی دانیشتوانەکەی بەپێی داتاکانی بەردەست ژمارەی گونده راگوێزراوەکانی قەزای سەید سادق لەو کاتە “٥٤” گوند بوون که لەدوای رووخاندنی سەیدسادق” له سالی ١٩٨٨ ، سەرجەم گونده کان راگوێزران بۆ ئۆردوگاکانی نەسرو برایەتی و به زورەملی تیێدا نیشتەجیێکران.
دەوڵەتی عێراق مێژووی دوورو نزیکی پرە لە تاوانکاریی و لە میانەیەشدا سنووری قەزای سەید سادق، چندین جار رووبەرووی تاوان و ستەملێکردن بۆتەوە بەڵگەنامە و دێکۆمێنتەکان پشت راست دیکەنەوه جوری نەو تاوانانه ی که دەرهەق به سەید سادق و دانیشتوانه ی نەنجام دراوه، تاوانی قڕکردنی بەكومەڵ و تاوانی دژ به مروفایەتی وتاوانی جینوساید”بوون.
کەیسی تاوانی قەزای سید سادق لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق
بۆ ساغکردنەوه و ناساندنی راستی تاوانەکان پارێزەران و یاساناسانی سەید سادق له به رواری ٢٠٠٩/٣/٣ له رێگەی داواکاری گشتی بەغدا وه سکالایان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق تۆمار کرد لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبوو له رووخاندن و ڕاگۆاستنی زۆرەملێی سەید سادق، بەپشت بەستن به یاسای ژماره ١٠ ی سالی ٢٠٠٥ بەپێی مادەكانی ١١،١٢ له یاسای دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق. لە دوای لێکۆلینەوەی لە کەیسی رووخاندن و وێرانکردنی شار و راگۆاستنی بەزۆری دانیشتوانی سەیدسادق لە بەرواری ٢٠١٣/١٢/٢٦ بریاری جینۆساید لەسەر کەیسی سەید سادق لە لایەنی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق دەرچوو کە ئەم کەیسەش بە درێژکراوی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دانرا، بەڵام بەداخەوە بە هۆکاری کەم کردنەوەی دەسەڵاتەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەم بریارە تاکو ئێستا بۆ لایەنی پەیوەندیدار احالە نەکراوە بۆ پەسەند کردنی کۆتایی و پشگوێخراوە و ئەم کەیسەش بە هەمان شێوەی کەیسی تاوانەکانیتر دادپەروەری بەسەردا جێبەجێ نەکراوە.
Leave feedback about this