تاوانی بۆردومانی ئۆردوگای زێوە – 1985
ئۆردۆگای (زێوە) یەكێك بوو لەم ئۆردۆگایانەی لە دوای ئیمزاکردنی پەیماننامەی جەزائیری ساڵی 1975 لە نێوان سەدام حۆسین و شای ئێران بە ناوەندگیری عەبدولرحمان بۆمدین بە پیلانی ئەمریکا و روسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شۆرشی ئەیلول کە بە هۆی ئەو پەیماننامەیە بەشیکی ستراتیژی و فراوانی لە شط العربی لە پێناو شکست دانی شۆرشی ئەیلول لایەن سەرۆکی عێراق درا بە شای بە ئێران کە بە هەزاران ئاوارەی كوردستانی باشوور/ عێراق کە لەدەست زۆڵم و ستەمی دەوڵەتی عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعس وەك پەنابەری سیاسی لێکەوتەوە تێیدا نیشتەجێبوون.
ئۆردوگای زێوە لە نزیك گوندێ زێوە، کە کەوتووەتە گوندەواری مەرگەوەر سەر بە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستانە یەکێ بوو لە ئۆردوگاکانی پەناهەندەكانی كوردستانی باشور كە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ماڵ و منداڵ و كەسوكاری پێشمەرگەكانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لێی نیشتەجێ بوون. ئۆردوگای زێوە لە سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە نێوان ساڵانی 1980 تا 1988 نۆ جار زێوە كراوەتە ئامانج و بۆردومانكراوە، لەكاتێکدا دەبوو بەپێی میساقی پاراستنی ئاوارە و پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان ژیان و كەرامەتی ئاوارەكان پارێزراوبێت، بەڵام دوور لەهەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی و یاسا و رێسای نێودەوڵەتی، رژێمی بەعسی عێراق وەک پیشەی هەمیشەیی ئەوجارەش تاوانێکی گەورەی لە دژی ژنان و منداڵانی ئاوارە و پەنابەر ئەنجامدا.
رژێمی بەعس لە بەیانی رۆژی 9/6/1985 كاتژمێر 9:15 هەشت فڕۆكەی جەنگی رژێمی بەغدا هێڕشی كردە سەر ئۆردوگای (زێوە) و بە خەستی ئەم ئۆردوگایەی کە دانیشتوانی ژنان و منداڵانی سێڤیل بوون بۆردومان كرد، کە بە وتەی شایدەکانی ئەم بۆردومانە رۆژی 19ی مانگی رەمەزان بوو ئەو رۆژە بوو كە قوتابیەكان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەچوونە قوتابخانە.
لە ئەنجامی ئەم بۆردومانە بە بەر چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی 150 كەس کۆمەڵکوژکران و 373 كەس بە سەختی بریندار بوون كە هەموویان ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتەبوون. ئەم تاوانە رووی هیچ دادگایەکی بە خۆی نەبینیوە و کەسوکاری قوربانیان بەسەرهاتەکانیان لە بەر دەم خۆیان دەڵێنەوە یان لە چاوپێکەوتنێک باسی دەکەن و هەرگیز دادپەروەری بەسەریان جێبەجێ نەکرا.
تاوانی بۆمبارانی ئۆردوگای زێوە لە ٩/٦/١٩٨٥ کە بووە هۆی شەهید بوونی ١٥٠ کەس و بریندار بوونی ٣٧٣ کەسیتر، ئەو تاوانە لە رووی یاسایی دەکەوێتە:
١. خانە تاوانی جینۆسایدە چونکە بە پێی نیەتی لە ناو بردنی خەڵکێکی سڤیلی بێتاوان وەک گروپێک لە شوێنێکی دیاری کراو بوو.
٢. تاوانی دژە مرۆڤایەتیە چونکە بە شێوەی دڕندانە خەڵکی سێڤیل و بێتاوانی کردە ئامانج کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و بەپێی میساقی پاراستنی ئاوارە و پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان ژیان و كەرامەتی ئاوارەكاندەبی پارێزراوبێت. کۆمەڵگای خستە ژێر پرسیار کە بە بێدەنگی سەیری تاوانەکانی دەکرد.
٣. تاوانی جەنگە چونکە لەسەردەمی شەری عێراق و ئێران روویداوە.
کەیسی تاوانی زێوە وەک زۆربەی کەیسی تاوانەکانی تری دژ بە گەلی کورد نەگەیشتە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کەسوکاری قوربانیان قەرەبوو نەکراینەوە.
ناوی شەهیدانی بۆردومانی ئۆردوگای زێوە:
١. شەفیق فەریق ئەحمەد 2. مەنیجا عەبدوڵڵا حوسێن 3. نەرمین حوسێن سیدۆ فەقێ 4. خەمێ مستەفا عەرب 5. نەسروڵڵا یونس خەدر زاهر 6. دیندار نزمی شوكری 7. زرار ساڵح شوكری 8. شۆرَش ڕسول روستەم 9. مەریوان ڕەسول روستەم 10. دڵخواز عەبدوڵڵا قادر ساڵح 11. غازی حوسێن مستەفا 12. شێروان حەسەن حوسێن 13. عوسمان ئەحمەد هەوند 14. شەریف محەمەد رەزا 15. ستی هادی ئەحمەد 16. رزگار غازی ئیبراهیم 17. خۆشەوی سارم مەلا مەرعان 18. نەورۆز لەزگین حاجی 19. سیهاد حاجی شێخ عومەر20. مەهناز زوبیر فەقێ ئەحمەد 21. سێوێ رەزا قادر22. رەمەزان رەزا قادر23. سوهیلا عومەر یوسف24. زوبیدا عومەر یوسف25 .مستەفا فەرخۆ شێخۆ 26. حوسێن سۆفی ئەسعەد 27. جابر شیمەد قادر28. لەزگین شیمەد قادر29. مەریم یاسین محەمەد30 ئیبراهیم مەلا سلێمان31. مەحبوب مەلا وەسمان 32. رێبوار عادل حەسەن33. هۆشیار جادر هالی34 .فەقۆ حەسەن فەقۆ 35. بەختیار ئەسعەد ئەحمەد36. مەغدید مەلا تەها 37. سەبریا محەمەد تاهر ڕەشید 38. شەڤان ئیسلام زیاب 39. لەیلا محەمەد فارس 40 .بەختیار عەونی ڕەشید 41. تانیا عەونی رشید 42. زەلفیە حەبیب بەكر 43 .فاتیما سەلیم هەمزە 44. موید ئیدریس مستەفا 45. حەنا ئیدریس مستەفا 46.سەربست ئیحسان باقی47 .فهیمە حازم توفیق 48. شاگر عەلی باپیر 49. نەجات خوشەوی علی 50. مەحمود شاهین محەمەد ئەحمەد 51 .پیرۆز محەمەد فەقێ 52 .خەمێ محەمد شێرۆ 53. هاجر محەمەد شێرۆ 54. بەڕەوان دەسكۆ شاهین 55. كەتان ئەحمەد شێرۆ 56. شەلێر ئەحمد شێرۆ 57. شوكریە فەتاح ڕەشید 58. لەیلا حاجی ئیبراهیم 59. عیسا موسیا مامیس 60 .رەعنا مەحمود عەلی 61 .موشیر محەمەد سەدیق 62. عەگید قادر تاهر 63. ڕەشید قادر تاهر 64. هوری شێخۆ سۆفی 65. وەسمان محەمەد وسمان 66 .عیسا وسمان محەمەد 67. موسا وەسمان محەمەد 68. گولێ مەلا عەلی مەلا قاسم 69. نەجات حاجی ئیبراهیم 70. شیرین میرخان نەبی 71 .نزمی عەبدولڕەحمان نەبی 72. فاخر حوسێن عەلی 73. عەلی ساڵح محەمەد 74. فیرۆز باپیر ئەحمەد75. وەهاب سوار حوسێن 76. خەدر جەنید سلێمان 77. سیروان غەفور غەفور 78. خەلمەت غەفور 79. سەروان غەفور 80. زین شێخۆ جوندی 81. خەلیل ئەحمەد گێندەل 82. شوقی محەمەد عەلی سەعید 83. داریا محەمەد عەلی 84. فەیزوڵڵا خەمۆ پیرۆ 85 .ئاسیا خەمۆ پیرۆ 86. محەمەد ئەمین حوسێن 87 .ئاسیا محەمەد سلێمان 88. حلیمە محەمەد ئەمین حوسێن89. كەریم محەمەد ئەمین حوسێن 90 .ریحان محەمەدئەمین حوسێن 91. مندیها سادق شیرئاغا 92. بیزار ڕەشید عەلی سەلیم 93. بەسنا ڕەشید عەلی 94. دوریا ڕەشید عەلی 95. ئەحمەد محەمەد چاوشین 96. كاوە عەلی مستەفا 97. هیوا عەلی مستەفا 98 .ئیسماعیل سەبری هەلوی 99 .شەهید محەمەد تاهر 100 .ناهیدە محەمەد تاهر 101 .هاشم شەمسەدین شەهید 102. محەمەد یوسف جەوهەر103. جەمیعا سەلیم محەمەد 104. حاجی مەلا ئەحمەد 105. رەحیمە عەبدوڵڵا حەسەن 106. محەمەد دینۆ عەلی 107. قودرەت شەیمد قادر 108. ئەڤین ڕەشید ناجی بەگ 109. شەریف مامەند ناجی بەگ 110. شیرین مامند ناجی بەگ 111. سەباح مهاجر عەلی 112. نزمی یاسین ئەحمەد 113. لەیلا مەجید حوسێن تیتان 114 .كەشمیر تەتەر محەمەد 115. حەكمەت سەبری میكائیل 116. تارق سەبری میكائیل 117 .كافیە ئیبراهیم شێخ عومەر 118 .فەتاح سادق ئەحمەد 119 .شاخوان ڕەشید ناجی بەگ 120 .لەیلی حوسێن ئەحمەد 121. دەسكو محەمەد عەلی 122. فەریق ئەحمەد حەمەد ئیسماعیل 123. جیهاد مەهدی مەم 124. سیهاد مەهدی مەم 125 .شیرین محەمەد عەلی 126 .شوكر مەحیەدین حەسام 127. كاوە رەمەزان سەلیم حەجر128. پەروین حەسەن سۆفی 129. محەمەد تەها حەمەد نەبی 130. زوزان عیسا یوسف عەبدوڵڵا 131. فارس شوكر باقی 132. محەمەد سەمد حوسێن 133 .بیلاد حەیدر خالد 134.ئەیوب عەبدولڕەحمان مەلا ئیبراهیم 135. ریحان حاجی مستەفا قادر 136. نەسروڵڵا هەینی مەلا ئەسعەد فەیزوڵڵا137. كویستان چیچۆ ئالی 138. دلۆڤان فەتاح عومەر 139. دلاور فەتاح عومەر 140. ریدوان فەتاح عومەر 141. لەیلا فەتاح عومەر 142. هۆزان ئەسعەد مەشختی 143. ڤیان ئەسعەد مەشختی144. هیوا ئەسعەد مەشختی 145. فایدە مەشختی محەمەد 146. لەیلا مەلا حەسەن 147. مەهدی سەدیق مستەفا 148. نزیرا ساڵح مەحمود 149. بەیبون جوجو ئاڤدەل بەردری 150. مارچین مەحەدئەمین حوسێن.
Leave feedback about this