بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش ژمارە (160)ی ساڵی 1987
سەدام حۆسین سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی رژێمی بەعس بە پێی بڕیاری (160)ی ساڵی 1987 عەلی حەسەن ئەلمەجیدی بە بەرپرسی نوسینگەی رێکخستنی باکوور دەستنیشانکرد و دەسەڵاتی تەواوی پێدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سەرکردایەتی لە سەرتاسەری ناوچەی باکوور بە ناوچەی خۆسەری (الحکم الذاتی) بەکوردستانیشەوە، بە ئامانجی پاراستنی بیرۆی حیزبی بەعس ئاسایش بۆ خۆیان و نائارامی بۆ کورد و سەپاندی ئیستبداد و دیکتاتۆری بە رێگای قرکردن و سرینەوەی رەچەڵەکی کورد لە کوردستان.
دەقی بریاری 160
بەناوی خوای گەورەو بەخسندە
بەناوی گەل
ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش
ژمارەی بریار: 160
بەرواری بریار: 29/3/ 1987
بریــــــــــــار
بە پشت بەستن بەئەحكامی برگەی(1) لەمادەی چل ودوو ، وە بڕگەی (2) لەمادەی چلوسێ لە دەستور، وە بۆ جێبەجێکردنی “ئەوە بریارانەی لەكۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرشو سەرکردایەتی هەرێمایەتی حیزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستی، بەسترا لە 18/3/1987 .
ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە کۆبونەوەی لە 29ی ئازاری 1987 بریاریدا بەم شێوەی كە هاتووە:
یەكەم: عەلی حەسەن مەجید* ئەندامی سەركردایەتی هەرێمایەتی حیزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالستی بەنوێنەرایەتی سەرکردایەتی هەرێمی حیزب وئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكایان، لە هەموو ناوچەكانی باكور، لەگەڵ ناوچەکانی هەرێمی خۆسەری کوردستانیش بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دەستەبەرکردنی سەقامگیرییە تێیدا وچەسپاندنی یاسای ئۆتۆنۆمی لەوناوچانەدا
دووەم: رەفیق و ئەندامی سەرکردایەتی هەرێمایەتی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ئەو بریارە دەكات، هەموو دەسەڵاتێكی هەیە كە پەیوەستن بەم بریارەوەولەسەر هەموو دەزگا مەدەنیوسەربازیوئەمنیەكانی دەوڵەتی هەیە، بەتایبەتی ئەوەی كەتایبەتە بەكاروباری ئاسایشی نەتەوەییو لیژنەی كاروباری باكورەوە.
سێهەم : هەموو ئەولایەنانە پەیوەندیداردەبن لەناوچەی باكور بەهاوڕێ ئەندامی سەرکردایەتی هەریمو پابەند دەبن بەبریارو راسپاردەكانی و ئەركەكانیان جێبەجێدەكەن، هەروەكو لەبریارەكەدا هاتووە.
1/ ئەنجومەنی جێبەجیكردن لە ناوچەی هەرێمی خۆسەری کوردستان.
2/ پارێزگاری شارەكان، سەرۆكی یەكە ئیداریەكان، كەسەربە وەزارەتو ئیدارەی خۆجێیەکانن.
3/ دەزگاكانی هەواڵگری، وەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، وە هەواڵگری سەربازی.
4/ سەركردایەتی سوپای میللی ( قیادات الجیش الشعبی)
چوارەم: هەموو پیشەوا سەربازیەكانی ناوچەكە پەیوەست دەبن بەفەرمانداری هاورێ ئەندامی سەركردایەتی هەرێم، بۆهەموو ئەومەسەلانەی پەیوەندیان هەیە بە (یەكەم) لەم بریارەدا.
پێنجەم : كاربەم بریارە دەكرێت لە بەرواری دەرچوونیەوە هەتا ” ئاگادارکردنەوەی تر” ویان وەستانی كارەكە بەبریارێکی یاسایی كە ناكۆك بێت بەم بريارە.
سەدام حسێن
سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش.
Leave feedback about this