4/9 ساڵیادی رووخانی ڕژێمی بەعس
21 ساڵ لەدوای ئەوەی رژێمی ئاگر وئاسنی بەعس و سەدام رووخا، لە عێراقی فیدراڵ دادپەروەری راگوزەری (العدالة الانتقالية) سەرەڕای نووسینی لە یاسای کاتی بەرێوەبردنی دەوڵەت و دواتر لە دەستور کاری بۆ نەکرا و نەهاتوتەدی و پێویستە کار لەسەر ئەو پرسە بکرێت.
ساڵانێکی زۆرە دەڵێین و داوا دەکەین دەبا لە دوای بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بە جینۆساید و تاوانەکانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی پلانی حکومەتی عێراق وەک میراتگری رژێمی پێشوو بۆ بۆنیاد نانەوەی کۆمەڵگای دوای تاوان و جینۆساید کاری لەسەر کرابا بەڵام بەبرو بیانوی جۆراوجۆر پشتگوێی خراوە، و لە هەمانکات لێژنەی دانوستانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا پێداگری سەرسەختی بابەتەکە نەبوون. دەبی ئەو رێرەوە بگۆرێت.
لە قۆناغی دوای جینۆساید کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیمانان کە سەدامیان رووخاند، دواتر هەروەک سڵیان لە چسپاندنی دادپەروەری کردوە وەک وڵاتانی خاوەن جینۆساید وەک هۆلۆکاست و جینۆسایدی بۆسناهەرزگوین و زۆری تر…
تاوانباران سزای خۆیان وەرنەگرت. کەسوکاری قوربانیان قەرەبووی مادی و مەعنەویان بە فراموشی سپێردرا و گۆرەبەکۆمەڵەکان هەڵنەدرانەوە و روفاتی قوربانیان نەگەڕاوە بۆ زێدی خۆیان، ئاسایشی نەتەوەی بۆ کەسوکاریان بەرجستە نەکرا و بۆ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی پێش تاوانەکان، کۆمەڵگا ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ دەستەبەر نەکرا.
پێویستە مۆنۆمێنتێکی هاۆشێوەی ووڵاتانی دەرەوەمان هەبێت و دەزگایەکی ئەرشیفی نیشتیمانی و نەتەوییمان هەبێت بۆ ئەرشیف و دێکۆمێنتکردنی تاوانەکان.
کورد هەتا ئێستا هەڕەشەی لە ناوبردنی لەسەرە بەداخەوە نەتوانرا پەروەردەی سەقەت و کلتوری توندوتیژی بەعسی بگۆرن.
تا ئێستا بناغەی یاساکان هی سەردەمی مجلس قیادە الثورەیە کە بۆ شەرعیەتدان بە کار و کردەوە و تاوانەکانی خۆیان یاسایان دەرکردەبوو.. بەکورتی دادپەروەری دوای جینۆساید نەهاتەدی… پێویستە کە بێتە دی..
یادی ئەو ڕوخانە بەرز و پیرۆزە و ڕۆحی شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید کراوان شاد و ئاسوودە و یادیان بەخێر
Leave feedback about this