تاوانەکان

بۆردومانی هەڵەبجە–1974

لەدوای بەیاننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠کە بووە هۆی ڕێککەوتنی کورد و حکومەتی ناوەندی عێراق، دوای  تێپەر بوونی چوار ساڵ رژێمی بەعس رۆژ لە دوای رۆژ هەوڵی ژێر پێ خستنی داواكاریەكانی كورد گەیاندە لوتکە ئەوەش نارەزایی کوردی لێکەوتەوە و لە ڕێگەی دانوستان و گردبوونەوەو کۆبوونەوە و خۆپیشاندان و بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لە رێگای رۆژنامە و نامیلکەکان بڵاو دەکردەوە. 

 هەڵەبجەش  لە دێر زمانەوە شاری ئەدەب و ڕۆشنبیران،یەكێك بوو لەو شارانەی كە ناوێكی دیارو پێگەیەكی شایستەی هەبوو لە پانتایی سیاسی و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی شۆرشگێریدا، بە شارێكی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئەژمار ئەكرا . ئەوشارەی كە هیچ ڕژێمێك نەیدەتوانی بە ئاسانی ملكەچی خواستەكانی خۆی بكات.


دەوڵەتی عێراق بە بەردەوامی بەتایبەتی لەسەردەمی رژێمی بەعس کوشتن و تۆقاندن بەرنامەی كاریان بوووهەموو ڕێگەیەكیان بۆ لەناوبردنی گەلی كورد دەگرتەبەر، و له‌ رۆژی ١٩٧٤/٤/٢٤ شاری قەڵادزێیان بە بۆمبی ناپاڵم بمباران کردو ڕێک دوای دوو ڕۆژ و لە ٢٦ی نیسان بە چەکی کۆکوژی بۆمبی ناپاڵم هێرشیان کردە سەر هەڵەبجەش کە بە خۆپێشاندان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بۆردومانی قەڵادزێ دەربریبوو.


هەڵەبجە لە ١٩٧٤/٤/٢٦ بە چەكی قەدەغەكراوی ناپاڵم بۆ ماوەی ٧ جار لەسەر یەک ناو شاری هەڵەبجە بۆردومان کرد. چەندین گەرەک لە شاری هەڵەبجە وێران و خاپور کرا، لەو بۆردومانەدا ٥٨ هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتیش بریندار بوون. زۆربەی خانوو و دوکان و شوێنە گشتیەکان و قوتابخانەکان خاپور و وێران بوون. بەشی زۆری دانیشتوانی هەڵەبجە ئاوارە و دەربەدەر بوون  هەندێکیان کۆچیان کرد بۆ تەوێڵە و بیارە و گوندەکانی دەوروبەری و هەندێکی تریش پەنایان بردە بەر ئۆردوگاکانی پاوە، سەریاس و ئەنزل لە ئێران. بە پێی زانیارییەکان پاش بۆردومانی قەڵادزێ خەڵکی هەڵەبجە لە لایەن پێشمەرگە ئاگادارکرابوونەوە لە ئەگەری بۆمبەبارانی رژێم کە خۆیان حەشار بدەن دەنا ژمارەی شەهید وبرینداران زۆر لەوە زیاتر دەبوو، ئەم کارەساتە برینێکی قووڵی لەسەر یادەوەری بەکۆمەڵی کورد و شاری هەڵەبجە بەجێهێشت.

رژێمی بەعس بۆردومانی شاری قەڵادزێ و هەڵەبجەی بەمەبەستی لاواز کردن و سرینەوەی مۆرك و شوناسی نەتەوەیی كورد لە ماوەی تەنها چەند رۆژێک بەتەواوی ئەو دوو شارەی وێران كرد .

Leave feedback about this

  • Rating

PROS

+
Add Field

CONS

+
Add Field
Choose Image
Choose Video