بۆردومانی کیمیایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان – گوندی زەردە لە ناوچەی داڵاهو – ١٩٨٨
گەورەترین وكاریگەرترین چەك كەبەدەست دەوڵەتی عێراقەوە بوبێت بۆ ئەوەی دەنگی كوردی پێ خنکاندبی و بۆ لەناوی بردنیان چەكی كیمیایی بووە، كەبەپێی پرۆتۆکۆڵی نێودەوڵەتی ژنیف كە لە ساڵی ١٩٢٥دەرچووە. بەکار هێنانی چەکی کیمیایی قەدەغە کراوە . سەرەڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ١٩٣١ پرۆتۆکۆڵی ژنێفی ئیمزا کردوە و پابەندبوونی خۆی بە مەرج پێوە ڕاگەیاندووە.
بەڵام دەوڵەتی عێراق هەروەك چۆن هەموو كاتێك بڕیارەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشێل كردووەو هیچ گوێی پێنەداون لەومەسەلەیەشدا (كیمیاباران) بەهەمان شێوە گوێی بەهیچ پرانسیپو بنەمایەکی نێودەوڵەتی نەداوەو لەئەنجامدانی كارو كردەوە دڕندەكانی دژ بە گەلی کوردستان بەبێ گوێدان بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو مرۆڤایەتی درێغی نەكردووە.
تەنانەت دەسەڵاتدارانو گەورە بەرپرسانی ئەم رژێمە لەگفتوگۆو لێداوانەكانیشیان نكۆڵیان لەبەكارهێنانی ئەم چەكە نەكردۆتەوەو بەڵكو شەرعیەتیان بەبەكارهێنانی چەكی گەورەترو زیاتر كاولكارتر داوە.
بەكار هینانی چەكی كیمیایی لە لایەن رژیمی بەعسی عێراق بە پێی بەڵگەنامەكان دەگەرێتەوە بۆ سەرەتایی دەست پێ كردنی شەری نیوان عێراق و ئێران رژێمی بەعس لە ساڵانی ١٩٨٣ و ١٩٨٧ و ١٩٨٨ لە دژی خەلکی مەدەنی لە شار و شاورچکە و گوندەکانی لە کوردستانی باشوور لە عێراق و کوردستانی رۆژهەڵات لە ئێران بەکار هێناوە
بە پێی ئامارەکان رژێمی بەعس لە ماوەی ئەو ساڵانە شەش هەزار بۆمبی کیمیایی ٢٨٥ جار بەکاری هێناوە و بە هەزاران کەس شەهید و قوربانی و بریندار بوون.
ئەو شوێنانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەر چەکی قەدەخەکراوی کیمیایی کەوتوون بە پێی لیستی خوارەوە دیاری کراوە
کیمیابارانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی شەری عێراق- ئێران ١٩٨٧-١٩٨٨
ژ | ناوچە | بەروار |
١ | ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاری سەردەشت | ٢٨/٦/١٩٨٧ |
٢ | ناوچەی هەورامان شارەدێی( نۆدشە) سەر بە پارێزگای کرماشان | ١٧/٣/١٩٨٨ ٢٤/٣/١٩٨٨ ٢/٤/١٩٨٨ |
٣ | پارێزگای سنە گوندەکانی ( دەرەناخێ ،زەکەریا، ڕێگای نیوان مەرزی دزلی وبیەکەڕە) | ١٧/٣/١٩٨٨ |
٤ | گوندەکانی نزیک مریوان(نژمارو بالک، نێ ،دەگاشێخان) | ٢٢/٣/١٩٨٨ |
٥ | پارێزگای کرماشان، ناوچەی( داڵاهۆ گوندی زەردە ) | ٢٢/٧/١٩٨٨ |
٦ | کیمیابارانی ئۆردوگای هەوارە خۆڵ لە شاری بانە ئاوارەکانی ئەنفالی یەکەم | ١٠/٧/١٩٨٨ |
کیمیابارانی گوندی زردە
کبە پێی رۆژ ژمێری کیمیاباران لە ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی کوردستان ٢٢ی تەمووزی ١٩٨٨یادی کیمیابارانی ( گوندی زەردە )ی سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشانە.
فروکە جنگیەکانی دەوڵەتی عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعس لە کاتی شەری نێوان عێراق و ئێران لە ٣١ی پووشپەری ٢٦٨٨ کە دەکاتە ١٩٨٨/٧/٢٢گوندی زردەی سەربە شاری داڵاهۆ بۆمبارانی کیمیایی کرد، کە هەر لە یەکەم ساتی کیمیاباران دەستبەجێ ٢٧٥ کەس شەهید و نزیکەی ١١٠٠ کەسیش بریندار و ژەهراوی بوون و تاکو ئێستا ژمارە قوربانیان گەیشتوتە ٣٢٠ کەس.
بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە بۆمبە کیمیاییەکان کەوتبوو ناو کانیاوی گوندی زردە کە سەرچاوی ئاوی گوندەکە بووە ولە کاتی کیمیابارانەکە ئەوەی لەو ئاوەیان خواردەبووە توشی خراپترین حاڵەت هاتن و زۆربەیان گیانیان لەدەستدا یان زۆر بەسەختی بریندار و ژەهراوی بوون.
لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراقدا، زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان لە باشوور و ڕۆژھەڵات لە لایەن دەوڵەتی عێراق لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کران و گوندەکانی داڵاهۆی پارێزگای کرماشانیش لەو تاوانە بێبەش نەبوون. هەر لەو رۆژە جگە لە گوندی زرده، گوندەکانی «نسارو دیره» لە گەیلانی رۆژئاوا و بەشێک لە شارەکانی سەلاسی باباجانی و سەرپێلی زەهاو کیمیاباران کران.
سەبارەت بەبریندارانی چەکی کیمیایی، وەکو هەموو بریندارانی چەکی کیمیایی دوچاری دەیان نەخۆشی و گرفتی جۆراجۆر بووینە. لە وانەش هەناسە تەنگی و کۆکەی بەردەوام و نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن و ڕیخۆڵە بوون و دیاردەی منداڵ لەبار چوون لە ناویان بەدی دەکرێت و تاکو ئێستا بێ چارەسەر ماونەتەوە و ساڵانێکی زۆرە بەدەست برینەکانیان دەناڵێنن تەنانەت بەشێکیان بیناییان لەدەست داوە.
بەداخەوە تاکو ئێستا ئەو کەیسە رووی هیچ دادگایەکی نەبینیوە کەسوکاری قوربانیان قەرەبووی مادی و مەعنەوی نەکراون و دادپەروەری رووی تێنەکردون و داواکارن کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت.
گوندی زەردەی ناوچەی ڕێژاو بە زمانی کەڵهوری و هەورامی قسە دەکەن، مەزارگەی باوایادگار لەو گوندەیەو بە شوێنێکی پیرۆزی یارسانەکان هەژمار دەکرێت.
Leave feedback about this