ئەنفال و ئافرەتی کورد

عەدالەت عومەر

عەدالەت عومەر – کوردی -٢٠٠٢

پرۆسەی بەدی ئەنفال وێرای قاتوقڕكردنی گەلی كورد و وێرانكردنی كوردستان و تێكدانی ژێرخانی ئابووری، گەلێك دەردەسەری و نەخۆشی كۆمەڵایەتی لە دوای خۆی بەجێهێشت كە تاوەكو ئێستاش كەسوكاری ئەنفالكراوەكان بەدەستیانەوە دەناڵێنن، ڕاستە ئەم پرۆسەیە گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بەبێ‌ جیاوازی گرتەوە، بەڵام هەروەك لەمەوپێش ئاماژەمان پێكرد ئافرەت بەشی هەرە زۆری ئەو نەهامەتی و دەردەسەریانەی بەركەوت بەتایبەتی دوای ئەوەی كە رەوانەی ئۆردوگا زۆرەملێكان كران ئەویش بۆ مردنی لەسەرەخۆو تێكدانی ڕەوشی كۆمەڵایەتی و شكاندنی كەسایەتیان بەهەموو جۆرێك.

كاتێك مرۆڤ لە مێژووی كوردستان ‌وورد دەبێتەوە، زۆر بە چاكی بۆی دەردەكەوێت كە نەتەوەی كورد بە درێژایی مێژوو دوچاری سیاسەتی قاتو قڕی و چەوساندنەوەو سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوایەتی بۆتەوە و بە زەریایەك خوێن ئەم رێگایەی بڕیوە، راگواستنی بە كۆمەڵ و سیاسەتی بە عەرەب كردنی ناوچە كوردنشینەكان و تێكدان و ڕوخاندنی گوندو دێهاتەكان و لە دواقۆناغیشدا كیمیابارانكردنی كوردستان. زنجیرە یەك لەدوا یەكەكانی تاوانی رژێمی عێراق بووە كە دەرهەق بە كورد ئەنجامدراوە ، وەلێ‌ لوتكە و ترۆپكی ئەم زنجیرە تاوانانە و دڕندانە ترین شێوەی قاتوقڕی كوردان ئۆپەراسیۆنی ئەنفالە بەدناوەكانە كە دنیا لیێ‌ بێدەنگ بوو، بەڵێ‌ كارەساتێك كە چەند مانگێك لە (شوبات تا ئەیلولی 1988) لە بەرچاوی وڵاتانی جیهان و كۆمەڵگەی نێودەولەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش رویدا كەچی هیچ كەس و لایەنێك یان دەزگایەك یاخود ئاژانسێكی دەنگوباسیش باسی لێوە نەكرد.

 

عێراق وڵاتی گۆرە بەکۆمەڵەکان/ العراق

عارف قوربانی، سالار مەحمود، لەتیف فاتیح فەرەج، محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق، عەلی مەحمود محەمەد، د. محەمەد ئیحسان، هێمن حەسیب، هابیل حاجی ئەحمەد

گۆڤاری تۆپزاوە، ژمارە (6 ـ

خاونی ئیمتیاز عەلی محمود-سەرنوسەر هێمن حەسیب

محاكمة الأنفال والمحكمة العراقية العليا

المركز الدولي للعدالة الانتقالية

لیستی ناوی تۆمەتبارانی ئەنفال لە

دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق