تاوانەکان

 تاوانی کۆمەڵکوژی ئەشکەوتی دەکان – 1969

 تاوانی کۆمەڵکوژی ئەشکەوتی دەکان- 1969

دەکان گوندێکى سەرنجڕاکێشى نزیک زێى خازر بوو لە بنارى چیاى خێرى لە ناوچەى شێخان، ژمارەى دانیشتوانى گوندەکە نزیکەى ٢٠تا٣٠ خێزان بوو کە بە کاروبارى کشتوکاڵیەوە سەرقاڵ بوون.
ئەشکەوتی دەکان لە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای شێخان،  لە رۆژی ١٨/٨/١٩٦٩  کرایە گۆڕەپانی رەشەکوژی دانیشتووانی گوندی دەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە .خەڵکی گوند کە بۆ رزگاربوون لە شاڵاوی دڕندانەی سوپای بەعس رایانکردەبوو و زۆربەیان ژن و مناڵ بوون و لەناو ئەو ئەشکەوتەدا لەلایەن سوپاوە بەزیندوویی سوتێنران بە پێی قسەی شایدحال و کەسوکاری قوربانیان ٧٧ کەس شەهیدبوون و ٩ کەس بەسەختی سوتان بوون بەبرینداری دەربازیان بوو.
دەوڵەتی عێراق کە بەعسیەکان لە ١٧تا٣٠ تەمموزى ١٩٦٨ لە ڕێى کودەتایەکى سەربازیەوە دەسەڵاتى عێراقیان گرتە دەست، لە سەرەتاوە وەک حکومەتەکانی پێشوو بۆ  جێگیرکردنى پێگە و داکوتانى ڕەگوڕیشەی دەسەڵاتیان لە عێراقدا دەستیان کرد بە دانوستان و پێدانی بەڵێن بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد، بەڵام هێندەى نەخایاند جارێکى تر خۆیان لە جێبەجێکردنى داواکارى کوردەکان و چارەسەرکردنى کێشەى کورد دزیەوە و سوپاى  عیراق پەلامارەکانیان بۆ سەر گوند و شارو شاروچکەکانی کوردستان و سەنگەرەکانى پێشمەرگە دەست پێکردەوە. یەکێک لەو ناوچانە (ئاکرێ – شیخان) بوو کە کەوتە بەر پەلامار و هێرشکارى جارێکى دیکەى سوپاى بەعس و چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش)، ئەمەش تاوان و قوربانى زۆرى لێ کەتەوە وەک کۆمەڵکوژی ئەشکەوتى دەکان.

کۆمەڵکوژی ئەشکەوتی دەکان


تاوانی کۆمەڵکوژی ئەشکەوتی دەکان ،  بە پێی ووتەی شاید حاڵەکانی ئەو رووداوە لە رۆژی -1819/8/1969  ساعت ٤ی ئێوارە، سوپای رژێمی بەعسی لەناوچوو هاولاتیانی سفیلی لە ئەشکەوتی دەکان کۆمەڵکوژ کرد، دوای ئەوەی خەڵکی بێ چەک و بێ دفاعی گوندی دەکان کە بە پێی ووتەی شاید حاڵێک گوتی  دوژمن هات شەو تا بەیانی بە تۆپ  لە دەوروبەری گوند و ناو گوندی دا  دواتر تەیارە هات ١٤ تەیارەم ژمارد، دوو دوو دەهاتن و تۆپیان داویشت لە لایەک تەیارە لێی دەدا  لە لایەک تۆپ بۆیە خەڵک بە مەبەستی  پاراستنی  خۆیان و دور کەوتنەوە  لە پەلاماری سەربازی پەنا دەبەنە نێو ئەشکەوتەکە، کاتێک سوپای رژێمی بەعس لە رێگای جاشەکان بۆی ئاشکرا دەبی کە ئەوان لە ئەشکەوت دان  زۆر دڵرەقانە دور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی ئاگر لە ئەشکەوت بەردەدەن و کە تیدا ژمارەی قوربانیان لە نێوان  ٧٠ تا ٨٠  کەس  بە پێی ووتەی جیاواز مەزندە دەکرێت  کە  لە ژن و منداڵ و پیاوی بەساڵاچوو کۆمەڵکوژکران لە وانەش  29 ژن کە  ٦ کەسیان دوو گیان و 37 منداڵ،  کە ٧ منداڵیان لە تەمەنی خوار یەک ساڵ دابوون. بەگشتی تەمەنی قوربانیان لە نێوان کۆرپەلەی ناو سکی دایکیان تاکۆ ٨٠ ساڵان بوون. هەروەها ٩ کەسیش لە تاوانەکە بە برینی سەختی سوتان دەربازیان بوو و بەشاراوایی لە ئاکرێ لە ماڵی خزمەکانیان چارەسەریان وەرگرت. و نەیادەوێرا بیانبن بۆ خەستەخانە نەوەک ئەوانیش دەسبەسەر بکرێن. بە پێی قسەی یەکێک لە دەرباز بووان گوتی دکتورێکی خستەخانەی ئاکرێ بە خزمی ئێمە گوتبوو مەیانهێنن بۆ خەستەخانە مۆمکینە هەموومان دەسگیر بکرێن  و درمانی  بۆمان رەوانەی ماڵێ دەکرد. هەروەها گوتی لە ٧ کەسی خێزانمان بەس من دەرباز بووم.

دوای کۆمەڵکوژی ئەشکەوتی دەکان


لە دوای تاوانەکە دوای ١٦ رۆژ پێشمەرگە دەگاتە ئەشکەوتی دەکان و ئەو دیمەنە  جەرگبرە دەبینن  وەک باس دەکەن کەس نەیدەتوانی  و نەیادەوێرا  لە بەر بۆنی تەرمی سوتاوەکان و هەم لەبەر بارودۆخی ناوچەکە لە ئەشکەوت نزیک ببیتەوە، هەروەها لەبەری دوری دو کیلومەتری  گۆرستانی گوندی دەکان  دواتر بە هاوکاری پێشمەرگە  بریاردەدەن لە چوار گۆری بەکۆمەڵ  درێژ بە قوڵی نیومەتر بەهۆی سەختی هەڵکەندنی چیا  ئێسک و پرۆسکی قوربانیان بە پێمەرە و خاکناس بە جلوبەرگەکانیان لەناو بەتانی کۆدەکرێتەوە  لە ناو گۆری بەکۆمەڵ دەشارنەوە. پێشمەرگەی دێرین حاجی میرخان دۆڵمەری دەڵێت: ناشتنیان بەم شێوەیە بریارێکی سەخت بوو بەڵام بە ناچاری  لەگەڵ کەسوکاریان بریارماندا و تەرمەکانمان ناشت. هەروەها دەڵێت:  چاوم بە کەلەسەری سپی بچوک کەوت و بەخۆم کەلەسەری ٧ منداڵی خوار یەک ساڵێم ژمارد. لە بارەی ژمارەی قوربانیان دەڵێ نزیکەی ٨٠ کەس دەبوون.
١٤ شەهید ماڵباتی محمود سلیم دەکانی ٢٢ شهید ماڵباتی رسول دەکانی بوون ٧ شهید ماڵباتی درویش  سەبتی  بارزانی  ١٥شەهید ماڵباتی رەمەزان دەکانی نێروەکی بوون  ١٣ شەهید دیکە هەریەک هی ماڵباتی دیکە بوون و لەگەڵ شەش کۆرپەی ناو سکی دایکیان.


 تاکو ئێستا ئێسک و پروسکی قوربانیان لەژێر داروبەردی بەردەم بەردەم ئەشکەوتی دەکان لە ناو چوار گۆری بەکۆمەڵدا ماون. کەسوکاری قوربانیان چیرۆکی ناخ هەژینی دیمەنەکانی دوای سوتانیان لە بیر ناچێتەوە  لە وانەش ئێسک و پروسکی دایک و کۆرپەی ناو سکی  تێکەڵ بە یەک ببوون  کە   دیمەنی  دایک و کۆرپەکەی  لە گۆری بەکۆمەڵی ناوچەی حەزری موسل  دۆزراوە  بە بیر هینامەوە.  هەروەها  ئێسک و پرۆسکی  ئەو دایکەی کە بۆ پاراستنی رۆڵەکەی لە ئاگر خۆی بەسەردا چەماندەبوو و بەیەکەوە سوتاون.
 بە پێی قسەی شاهید حاڵی یەکێک لە گوندەکانی نزیک لە ئەشکەوتی دەکان گوتی:  دوای تاوانەکە  لەبەر بارودۆخی ئەو کات و درندەیی سوپای بەعس نەماندەویرا  ئەولاشەی قوربانیەکان لە شوێنێکی گونجاو بشارینەوە بۆیە ئێسک و پروسکەکانمان هەر لەبەردەم ئەشکەوتەکە  لە ژێر بەرد و دار  شاردەوە. کە تاکوئێستا هەر لەوێ ماون.
هەروەها دەڵێت:  چەند کەسێک لەوانەش سێ ئافرەت و پیرەمێردێک  هەوڵی خۆرزگارکردنیان داوە  و بە جەستەی نیوە سوتاو بەدوای ئاو گەراون  بەلام لە بەر ئازاری سوتان و  برین و  تینوتیان دەخنکێن و گیان دەسپێرن تەرمەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە ئاژەل جەستەکانیان دەخۆن.

 دۆسیەی کۆمەڵکوژی ئەشکەوتی دەکان لە داداگای باڵای تاوانەکانی عێراق


دۆسێی کۆمەڵکوژی ئەشکەوتی دەکان یەکێکە لەو دۆسێیانەی کە پێشکەش بە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کراوە، بەلام بەهۆی کەمکردنەوەی چوارچێوەی ئەرک و کار دەسەڵاتەکانی  کارەکانی دادگا  تاکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە، هاوشێوەی 14 دۆسیەی تر.

Leave feedback about this

  • Rating

PROS

+
Add Field

CONS

+
Add Field
Choose Image
Choose Video